سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:17
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْمُجْرِمُونَ
جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت، یاخود ئایاته‌کانی به درۆ بزانێت و بڕوای پێی نه‌بێت، به‌ڕاستی تاوانباران سه‌رفراز نابن.
تەفسیر
ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکارتر نییە کە درۆ و دەلەسە بۆ خوا ھەڵبەستێ و بە ناوی خوای گەورەوە قسە بکات، ئیتر من چۆن دەتوانم قورئان بگۆڕم و درۆ بۆ خوا ھەڵبەستم؟! بێگومان ئەوانەی سنورەکانی خوا دەبەزێنن بەوەی درۆی بۆ ھەڵدەبەستن و بە ناوی ئەوەوە درۆ دەکەن ھەرگیز سەرفراز نابن و داواکاریەکانیان نایەتەدی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە