سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:16
قُلْ لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا تَلَوْتُهُ عَلَيْكُمْ وَلَا أَدْرَاكُمْ بِهِ ۖ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًا مِنْ قَبْلِهِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
پێیان بڵێ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه قورئانم به‌سه‌ردا نه‌ده‌خوێنده‌وه، خوایش ئاگاداری نه‌ده‌کردن پێی، چونکه به‌ڕاستی ئاشکرایه که‌من ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژم له‌ناوتاندا به‌سه‌ر بردووه پێش هاتنی قورئان (بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک له‌م قورئانه بزانم) که‌واته بۆچی عه‌قڵ وبیرو هۆشتان ناخه‌نه‌کار (که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار تا ته‌مه‌نی چل ساڵی هیچ نه‌ڵێت، به‌مه‌رجێک ناو بانگی ده‌رکرد بێت به‌ڕاستگۆیی و ئه‌مینداری، که‌چی له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه ئه‌م قورئانه ڕێک و پێکه ڕابگه‌یه‌نێت، ئایا ڕه‌وا نیه هه‌ر که‌س ده‌یبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت به‌نێره‌ری قورئان و ئه‌و که‌سه‌ش که‌بۆی ڕه‌وانه‌کراوه؟)
تەفسیر
-ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر نەبوایە ئەو قورئانەیشی بۆم خوێندنەوە بۆتانم نەدەخوێندەوە، وە پێم ڕانەدەگەیاندن، وە ئەگەر ویستی ئەوی لەسەر نەبوایە ئەوا لەسەر زاری منەوە بە قورئان ئاگاداری نەدەکردنەوە، من ماوەیەکی دوور و درێژ کە چل ساڵ بوو- لەناوتاندا مامەوە، نەمدەتوانی بخوێنمەوە و بنوسم، وە ھیچ کاتێکیش ئەم داوایەم لێتان نەبوو، وە نەگەڕاویشم بە شوێنی‌دا، ئیتر بۆچی ژیر نابن، و تێبگەن ئەوەی بۆم ھێناون لەلایەن خوای گەورەوەیە، وە ھیچ کاری بەمنەوە نییە؟!
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە