سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:19
وَمَا كَانَ النَّاسُ إِلَّا أُمَّةً وَاحِدَةً فَاخْتَلَفُوا ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
خه‌ڵکی له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونیاندا به‌ش به‌ش نه‌بوون به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک پارچه‌بوون، یه‌ک ئاین بوون، یه‌ک بیر‌و باوه‌ڕ بوون، جا که (زه‌مان تێپه‌ڕی و زۆر بوون و له‌سه‌رچاوه‌ی نووری پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه) ناکۆکی و جیاوازی له‌نێوانیاندا په‌یدا بوو به‌ش به‌ش بوون، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارداده‌ی پێشتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، ئه‌وه دادپه‌روه‌ری هه‌ر له‌دنیادا له‌نێوانیاندا ئه‌نجامده‌درا، (حه‌ق و ڕاستی ڕوون ده‌کرایه‌وه) له‌و شتانه‌دا که‌کێشه‌و جیاوازی تێدا ده‌که‌ن.
تەفسیر
لە سەرەتای ژیانەوە ھەموو خەڵکی یەک ئاینیان ھەبوو، موسڵمان و یەکخواپەرست بوون، بەڵام دواتر لە نێو خۆیاندا جیاوازی کەوتە نێوانیان و ناکۆکبوون و لەیەکترازان، بەناردنی پێغەمبەران ھەندێکیان بە باوەڕداری مانەوە، وە ھەندێکی تریان بێباوەڕ بوون، ئەگەر پێشتر بڕیارێک لەلایەن پەروەردگارتەوە دەرنەچوایە کە ئەو لەسەر ئەو جیاوازی و ناکۆکییە لە دونیادا ھیچ حوكم و بڕیارێک دەرنەکات لە نێوانیاندا، بەڵکو لەڕۆژی قیامەتدا حوکم و بڕیاریان لەسەر دەردەکات، ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە ئەوا ھەر لە دونیادا لەسەر جیاوازی و ناکۆکی نێوانیان بڕیاری لەسەر دەردەکردن، ئەو ساتە ھیدایەتدراو و ڕێنوماییکراو لە گومڕا و سەرلێشێواو دەردەکەوت و ڕوون دەبوویەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە