سورەت 8 · جوزء 10

سورة الأنفال · 8:49

إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ غَرَّ هَٰؤُلَاءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

کاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی له دڵیاندا نه‌خۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانه ئاینه‌که‌یان له خۆبایی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژماره که‌مه‌وه چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمووێت) ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه‌.

تەفسیر

وە بیر خۆتان بھێننەوە کاتێک دووڕوەکان و باوەڕ لاوازەکان وتیان: موسڵمانەکان بە ئاینەکەیان خەڵەتان، ئەو ئاینەی کە بەڵێنی سەرکەوتنی بەسەر دوژمنەکانیان پێدا لەگەڵ کەمی ژمارە و کەمی چەکوچۆڵی موسڵمانان، وە زۆری ژمارە و زۆری چەکوچۆڵی ئەوانی تر، کەچی ئەوان نەیانزانی ئەوەی تەنھا پشت بەخوای گەورە ببەستێت و متمانەیشی ھەبێت بەو بەڵێنی سەرکەوتنە ئەوا بێگومان خوای گەورە سەری دەخات و ھەرگیز سەرشۆر و ڕسوای ناکات ئەگەر چی کەم و لاوازیش بن، چونکە خوای گەورە زۆر بەدەسەڵات و بە توانایە و ھیچ کەسێک زال نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە قەدەر و شەریعەتەکەیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە