سورەت 8 · جوزء 10

سورة الأنفال · 8:48

وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ الْيَوْمَ مِنَ النَّاسِ وَإِنِّي جَارٌ لَكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَاءَتِ الْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكُمْ إِنِّي أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ ۚ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ

کاتێکیش شه‌یتان (به‌وه‌سوه‌سه و خه‌یاڵ) هه‌موو کرده‌وه ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌واکانی بۆ ڕازاندنه‌وه‌، وتی: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ده‌ره‌قه‌تی ئێوه نایه‌ت و دڵنیابن منیش پشت و په‌نام بۆ ئێوه‌، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکره یه‌کتریان بینی، ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم له ئێوه‌! چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێوه نایبینن، (دیاره که شه‌یتان بینیوویه‌تی چۆن فریشته ده‌سته ده‌سته داده‌به‌زن بۆ یارمه‌تی ئیمانداران، بۆیه له ترسا وتی): بێگومان من له خوا ده‌ترسم، خوایش زۆر سه‌خت و به زه‌بره له تۆڵه‌دا.

تەفسیر

- ئەی باوەڕداران - ئەوە وە بیرخۆتان بھێننەوە یەکێک لە نیعمەتەکانی خوای گەورە کە بەسەرتانەوەیە ئەوەیە شەیتان کاروکردەوەکانی بۆ بتپەرست و موشریکەکان جوان و ڕازاندوەتەوە، ھانی ئەوانیدا کە لەگەڵ موسڵماناندا ڕوو بەڕوببنەوە و بجەنگن لەگەڵیاندا، وە پێی وتن: ئەمڕۆ کەسێک نیە بەسەر ئێوەدا سەربکەوێت، وە منیش ھاوکار و پشتیوانتان و پەنادەرتانم و دەتانپارێزم لە دوژمنەکەتان، جا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و گەیشتن بەیەک، دەستەی باوەڕداران کەفریشتەکانیان لەگەڵ بوو یارمەتیان دەدان، وە دەستەی بتپەرست و موشریکەکان شەیتانیان لەگەڵ بوو کە سووک و ڕسوای کردن، کاتێک گەیشتن بەیەک شەیتان پشتی ھەڵکرد و ھەڵھات، وە بە بتپەرست و موشریکەکانی وت: بێگومان من لەگەڵ ئیوە نیم و بەریم لێتان، چونکە ئەوەی من دەیبینم ئێوە نایبینن، من ئەو فریشتانە دەبینم کە ھاتوون بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران، بەڕاستی من دەترسم لەوەی خوا لە ناوم ببات، سزا و تۆڵەی خوایش زۆر سەختە، وە ھیچ کەسێک ناتوانێت خۆی ڕابگرێت لە ئاست تۆڵەیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە