سورەت 72 · جوزء 29

سورة الجن · 72:28

لِيَعْلَمَ أَنْ قَدْ أَبْلَغُوا رِسَالَاتِ رَبِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا

تا خوا چاك بزانێت و ئاگادار بێت له‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی په‌یام و ڕێنموویی په‌روه‌ردگاریان گه‌یاندووه‌، هه‌رچه‌نده خوا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هه‌ستاون و هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ژماره ئامار کراوه‌.

تەفسیر

بۆئەوەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- ئاگادار بێت و بزانێت کە پێغەمبەران -علیھم السلام- بەڕێک وپێکی وبێ کەموکورتی پەیامەکەی پەروەردگاریان گەیاندووە کە فەرمانی پێکردبوون بەگەیاندنی، لەکاتێکدا زاتی اللە -تەعالا- خۆی چاودێری کردوون، وە ئاگاداری ئەو زانست وزانیاریەیشە کە لەﻻی فریشتەکان وپێغەمبەرانە، وە ھیچ شتێکی لانھێنی وشاراوە نییە، وە ھەموو شتێکیشی ھەژمار وئامار کردووە، بۆیە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە