سورەت 72 · جوزء 29

سورة الجن · 72:27

إِلَّا مَنِ ارْتَضَىٰ مِنْ رَسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا

مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له به‌رو پشته‌وه (تا په‌ری و شه‌یتانه‌کان نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن)...

تەفسیر

مەگەر بۆ پێغەمبەرێک کە پەروەردگار -سبحانه وتعالى- خۆی ڕازی بێت ئەو کات هەرشتێکی بوێت پێی نیشان دەدات، ئینجا ئەو کاتە اللە -تەعالا- فریشتەکان دەکاتە پاسەوانی ئەو پێغەمبەرە لەپێش و پشتیەوە تاوەکو پارێزگاری لێبکەن لەدزینی ھەواڵ و گوێگرتنی جنۆکە و شەیتانەکان بۆ ئەوەى جگە لەو پێغەمبەرە کەسی تر بەو هەواڵە نەزانێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە