سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:74

وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ عَادٍ وَبَوَّأَكُمْ فِي الْأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِنْ سُهُولِهَا قُصُورًا وَتَنْحِتُونَ الْجِبَالَ بُيُوتًا ۖ فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێنشین له دوای قه‌ومی عاد، ژیانی له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ ئاسان کردن، له ده‌شته‌کاندا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن، له شاخ و کێوه‌کانیشدا ژوور داده‌تاشن، که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن و تۆوی خراپه و فه‌سادو گوناه له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌چێنن.

تەفسیر

بیری ئەو نعیمەتە بکەنەوە کە خوای گەورە کردنی بەجێنشینی گەلی عاد، وە سەقامگیری کردن لە زەوییەک کە تێیدا بحەوێنەوە، وە داواکارییەکانی خۆتانی تێدا بەدەست بھێنن، ئەمەش دوای ئەوەی خوای گەورە گەلی عادی لەناوبرد پاش ئەوەی ڕۆچوون لە بێباوەڕی و بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکەیان، بۆ خۆتان لە پێدەشتەکانیدا کۆشک و تەلاری لێ بنیات بنێن، وە لە کێوەکان خانوو دەتاشن و ھەڵدەکۆڵن، جا نیعمەتەکانی خوا وە بیر خۆتان بخەنەوە تاوەکو سوپاس و شوکری بکەن، وە وازبھێنن لە بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا، ئەویش بە وازھێنان لە کوفر و بێباوەڕی بە خوا و وازهێنان لە گوناھ و تاوان کردن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە