سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:73

وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ۗ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ هَٰذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً ۖ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ ۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

بۆ سه‌ر قه‌ومی (ثمود)یش (صاڵح)ی برایانمان نارد (ئه‌ویش پێی وتن): ئه‌ی گه‌له‌که‌م خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و خوایه‌کی ترتان نیه‌، ئه‌وه‌تا به‌ڕاستی موعجیزه‌ی ئاشکراتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌، ئه‌مه وشترێکه له‌لایه‌ن خواوه به‌تایبه‌ت بۆ ئێوه‌ی به‌دیهێناوه (له‌سه‌ر داخوازیی خۆتان) که موعجیزه‌یه‌کی ئاشکرایه‌، وازی لێ بهێنن با بله‌وه‌ڕێت له زه‌وی خواداو ده‌ست درێژی مه‌که‌نه سه‌رو ئازاری مه‌ده‌ن (چونکه هه‌ر ئازارتاندا) سزاو به‌ڵایه‌کی به‌ئێش و ئازار داوێن گیرتان ده‌بێت.

تەفسیر

بۆ لای گەلی سەمودیش ساڵحی برای خۆیانمان نارد کە بانگەوازیان بکات بۆ یەکخواپەرستی وعیبادەتی خوای گەورە، ساڵح پێی ووتن: ئەی گەلەکەم خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر شایستەی پەرستن نییە، بێگومان خوای گەورە بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بۆ ناردون لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی من پێی ھاتووم بۆ لاتان، ئەویش ئەم ووشترەی خوایە کە لەو بەردە گەورەیە ھاتە دەرەوە، ئەو کاتی دیاریکراوی خۆی ھەیە بۆ ئاو خواردنەوە، وە خۆتان ومەڕ وماڵاتیشتان ڕۆژێکتان ھەیە بۆ ئاو خواردنەوە، جا لەبەر ئەوە وازی لێ بھێنن با بۆ خۆی لەو زەوییەی خوادا بلەوەڕێت، وە ھیچ شتێکیشی لە خزمەت كردن و قوتی لەسەر ئێوە نییە ، دەخیلتان بم بە ھیچ شێوەیەک زیانتان بۆی نەبێت وئازاری مەدەن، نەوەک توشی سزایەکی بەئازار ببن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە