سورەت 7 · جوزء 8
سورة الأعراف · 7:54
إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ۗ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ
بێگومان په‌روه‌ردگارتان (الله)یه که دروستکاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا (مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیشی بزانێت ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌یان چه‌نده)، پاشان له‌سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تیی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویانه: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، به‌شه‌و، ڕۆژ داده‌پۆشێت؛ له‌کاتێکدا به‌شێنه‌یی عه‌وداڵه به‌دوایدا، خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌کان (هه‌ر هه‌موویان) به فه‌رمانی خوا که‌وتوونه‌ته گه‌ڕو له فه‌رمانی ده‌رناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن که: هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه، (که‌واته ده‌با هه‌مووان فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بین و له فه‌رمانی ده‌رنه‌چین)، موباره‌ک و پیرۆز‌و گه‌وره‌یه زاتی (الله) په‌روه‌ردگاری جیهانیان.
تەفسیر
- ئەی خەڵکینە- پەروەردگارتان ئەوەیە کە ئاسمانەکان وزەوی کە وێنەی نەبوو لە پێشدا لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستی كردن ، پاشان بەو شێوەیەی شایستەی زاتی خۆیەتی بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش کە شێوازەکەی نازانین، تاریکی شەو بە ڕووناکی ڕۆژ لادەبات، وە ڕوناکی ڕۆژیش لە تاریکی شەو لادەبات، وە ھەر دانەیەکیشیان بە خێرای بە شوێن ئەوی تردا دەڕوات ولێ‌ی دواناکەوێت، جا کاتێک یەکێکیان دەڕوات ئەوی تریان دێت ، وە ھەر خوای گەورە خۆر ومانگ وگشت ئەستێرەکانی دروستکرد، ھەر ھەموویشیان لەژێر دەستی پەروەردگاردا زەلیل وملکەچ وئامادەن، جا باش بزانن ھەموو دروستکردن وفەرمانێکیش تەنھا ھەر بۆ خوایە، کێ ھەیە غەیری ئەو بتوانێت وەک ئەو شت دروست بکات؟ خێر وبێرەکانی زۆر گەورەن وچاکەکانی زۆر زۆرن، زۆر بەرەکەت وگەورەیە زاتی ئەو کە خاوەنی سیفاتی بەرز وپیرۆز وئەو پەڕی کەمال وتەواوییە، کە پەروەردگاری جیھانیانە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە