سورەت 7 · جوزء 8
سورة الأعراف · 7:53
هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ۚ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ
ئایا (بێ باوه‌ڕان) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له پێشهاتن و ڕوودانی هه‌ڕه‌شه قورئانیه‌کان نه‌بێت؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که (به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌کان) دێته دی، ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو (که‌چی ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن): ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکامان بۆ بکات؟ (به‌ڵکو خوا بمانبه‌خشێت)، یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیا‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاند‌و هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو.
تەفسیر
بێباوەڕان تەنھا چاوەڕوانی ئەو پێشھاتانە دەکەن کە ھەواڵی ڕودانی سزای بەئازاریان پێ درابوو لە ڕۆژی دواییدا، ڕۆژێک کە ئاکام و ئەنجامیشی دێت و ڕوون دەبێتەوە، وە ئەو پاداشتەش کە بۆ باوەڕداران باسکرابوو دێتەدی، جا ئەوانەی کە لە دونیادا قورئانیان بیر كردبوو ، وە کاریان پێ نەکرد لەو ڕۆژەدا دەڵێن: بەڕاستی پێغەمبەرانی پەروەردگارمان بە شەریعەتی ڕاست و دروستەوە بۆ ھات کە ھیچ گومانێکی تێدا نەبوو، کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتبوون، خۆزگە نێوەندگیرێک دەبوو لای خوا تکای بۆ دەکردین تاوەکو لە سزای دۆزەخ ڕزگارمان دەبوو، یان خۆزگە دەگەڕاینەوە بۆ ژیانی دونیا لە بری خراپە و تاوان کار‌و کردەوەی چاکمان بکردایە تاوەکو ڕۆژمان نەدەگەیشتە ئەم ڕۆژە، بێگومان ئەو بێباوەڕانە خۆیان دۆڕاند و زیانمەند بوون بە ھۆی بێباوەڕیانەوە خۆیان دووچاری تیاچوون و فەوتان کردەوە، ئەوەشی لە بری خوا دەیانپەرستن لەو ڕۆژەدا لێیان دیار نین، وە ھیچ سوود و کەڵکێکیشیان پێ نەگەیاندن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە