سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:44

وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَنْ قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ۖ قَالُوا نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ

(پاشان) نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین، ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا به‌دڵ شکاوی و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌) وتیان: به‌ڵێ.. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکاران بێت...

تەفسیر

پاش ئەوەی بەھەشتی و دۆزەخییەکان ھەریەکەیان دەچنە ئەو جێگا و شوێنانەی بۆیان ئامادە کراوە، بەھەشتییەکان ئەوانەی بەھەمیشەی نیشتەجێی ئەوێن بانگی دۆزەخیەکان دەکەن، ئەو دۆزەخیانەی کەھەمیشە نیشتەجێی ئەوێن : ئەو پەیمان و بەڵێنەی کە پەروەردگارمان لە دونیا پێی داین ھاتەدی و خستینینە بەھەشتەوە، وە - ئەی بێباوەڕان- ئەو ھەڕەشەیەی کە خوای گەورە لێی کردن ئایا جێ بەجێی کرد و ھاتە دی؟ بێباوەڕانیش دەڵێن: بێگومان ئەوەی خوای گەورە ھەڕەشەی پێ کرد لێمان گەیشتین پێی و دەسمانکەوت، ئەمجا لەو نێوەندەدا بانگەرێک بانگ دەکات و داوا لە خوا دەکات کە ستەمکاران لە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆی دەربکات، چونکە خوای گەورە لە دونیادا دەرگاکانی ڕەحم و میھرەبانی خۆی لێ کردنەوە، بەڵام ئەوان پشتیان لێ ھەڵکرد و گوێیان پێ نەدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە