سورەت 7 · جوزء 8
سورة الأعراف · 7:43
وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ۖ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ ۖ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ۖ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ
(هه‌ر له ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتدا) هه‌رچی بوغز‌و کینه‌یه‌ک له دڵ و ده‌روون و سینه‌یاندا بوو ئێمه دامان ڕێی (تا به سینه‌یه‌کی ساف و دڵ و ده‌روونێکی بێگه‌رده‌وه بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه) که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ڕه‌وان و جاری ده‌بێت، (ئه‌وسا ئیتر هه‌مووان به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئاواز) ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردین بۆ ئه‌م جێگه‌و ڕێگه خۆشه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه هیدایه‌ت و ڕێنموویی نه‌کردینایه هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌تمان نه‌ده‌زانی و ئه‌م پاداشته‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به حه‌ق و ڕاستیه‌وه هاتن، ئه‌وسا بانگیان لێ‌کرا: ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه که پێتان دراوه به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامتان ده‌دا.
تەفسیر
وە بۆ تەواو کردنی ناز و نیعمەتەکانی خۆیشی خوای گەورە ھەرچی ڕق و کینە و حەسوودی ھەیە لە دڵ و دەروون و ناخیاندا ھەیە ڕادەماڵێت و لایدەبات، وە بەژێر کۆشک و تەلارەکانیاندا ڕووبار گوزەر پێدەکات، ئەوانیش کاتێک ئەو ھەموو خێر و بێر و ناز و نیعەمەتە دەبینن، داندەنێین پێیدا و دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە یارمەتیداین و موەفەقی کردین کە ئەم کار‌و کردەوە چاکانە بکەین تاوەکو بگەینە ئەم پلە و پایەیە، خۆ ئەگەر خوای گەورە یارمەتی نەداینایە و موەفەقی نەکردینایە ئەوا ئێمە ھەرگیز ڕێمان دەرنەدەکرد بۆ ئەم کارە چاکانە، سوێند بێت پێغەمبەرانی خوا پەیامی ھەق و ڕاستیان ھێنا کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تێدا نەبوو، وە ڕاستگۆ بوون لەوانەی کە موژدەیان پێداین و لەوانەیش کە ئێمەیان پێ ترساند، بانگكەرێک لەناویاندا بانگ دەکات و دەڵێت: ئەو بەھەشتەی کە پێغەمبەرەکان لەدونیادا ھەواڵیان پێدان، ئەوا ئێستا خوای گەورە بەھۆی کاروکردەوە چاکەکانەوە کە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامتاندان، کردنی بەجێنشین و میراتگری ئێوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە