سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:4

وَكَمْ مِنْ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا فَجَاءَهَا بَأْسُنَا بَيَاتًا أَوْ هُمْ قَائِلُونَ

چه‌نده‌ها شارو دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون، یان له‌کاتی ئیسراحه‌تی نیوه‌ڕۆدا بوون کتوپڕ سزاو تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێگرتن.

تەفسیر

زۆرێک لە گوندەکانمان بە سزای خۆمان لەناو برد بە ھۆی گوناھ و سەرپێچی و سووربوونیان لەسەر بێباوەڕی و گومڕاییان، ھەر بەو شێوەیە لە کاتی بێ ئاگایی و لە شەودا سزای سەختیان بۆ دابەزی، یان لەکاتی حەوانەوەی نیوەڕۆیاندا، بۆیە کاتێک سزاکەیان بۆ ھات نەیانتوانی لە خۆیانی دوور بخەنەوە، وە ئەو بت و دار و بەردەیش کە بەخەیاڵی خۆیان کردبونیان بە خوای خۆیان نەیانتوانی سزایان لێ دوور بخەنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە