سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:3

اتَّبِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ۗ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ

(خه‌ڵکینه‌) شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه‌، جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون، که‌م یاداوه‌ری و په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه‌!

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە- شوێن ئەو پەرتووکە (قورئانە) بکەون کە پەروەردگارتان بۆتانی دابەزاندووە، وە شوێن سوننەتی پێغەمبەرەکەیشتان بکەون، وە شوێن ھەواو و ئارەزووی ئەوانە مەکەون کە بە پشتیوان و دۆستی شەیتانەکانیان دەزانن، وە شوێن زانا خراپەکانیش مەکەون، دەبنە پشتیوان و دۆستیان و وازدەھێنن لەوەی بۆتان دابەزیووە لەبەر ئەوەی ھەواو و ئارەزووی ئەوان بەسەرتاندا دەخوێننەوە، بێگومان ئێوە زۆر کەم بیردەکەنەوە و ئامۆژگاری وەردەگرن، چونکە ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە فەزڵی خراپەی ئەوانتان نەدەدا بەسەر قورئاندا، وە شوێن ئەوە دەکەوتن کە پێغەمبەرەکەتان بۆتانی ھێناوە و کارتان پێی دەکرد، وە وازتان دەھێنا لەھەرچی شتێکە غەیری ئەو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە