سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:188

قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۚ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ ۚ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن.

تەفسیر

- ئەی موحەممەد - بڵێ: من ناتوانم ھیچ سوود و قازانجێک بەخۆم بگەیەنم، وە ناتوانم ھیچ زەرەر و زیانێک لەخۆم لا بدەم، مەگەر خوای گەورە خۆی بیەوێت، چونکە سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی لای خواوەیە، وە ھیچ شتێک نازانم مەگەر خوا خۆی فێری کردبم، وە من ھیچ شتیک لە غەیب و شتە نادیارەکان نازانم، ئەگەر بھاتایە غەیبم بزانیبایە ئەوە ھۆکارەکانم ئەنجام دەدا تاوەکو ھەرچی خێر و خۆشی و بەرژەوەندیە بەدەستی بھێنم، وە ھەرچی خراپە و زیانە لە خۆمم دوور بخستایەتەوە، چونکە ئەو کاتە ئاگاداری کارەکان دەبووم پێش ڕوودانیان، وە دەیشمزانی سەرەنجامیان چۆن دەبێت، من ھیچ شتێک لەوانە نازانم، بەڵکو من تەنھا نێردراو و پێغەمبەری خوام، دەتانترسێنم لە تۆڵە بە ئازارەکانی خوا، وە موژدەی پاداشتی ڕێزدار دەدەم بەو گەل و ھۆزەی کە باوەڕ دەھێنن بەوەی من نێردراو و پێغەمبەری خوام، وە باوەڕیش دەھێنن بەوەی من ھێناومە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە