سورەت 7 · جوزء 9
سورة الأعراف · 7:187
يَسْأَلُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي ۖ لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَا إِلَّا هُوَ ۚ ثَقُلَتْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةً ۗ يَسْأَلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ اللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی قیامه‌ت: که‌ی به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی کاتی به‌رپا بوونی هه‌ر لای په‌روه‌ردگارمه، له‌کاتێکدا که‌س له سات و کاتی خۆیدا ده‌ری ناخات و به‌رپای ناکات زاتی په‌روه‌ردگار نه‌بێت، به‌رپا بوونی قیامه‌ت زۆر گرانه و زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (چونکه شیرازه‌ی هه‌مووی تێکده‌چێت و لێکهه‌ڵده‌وه‌شێت) ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا نابێت کوتوپڕ نه‌بێت، له پڕ یه‌خه‌تان پێده‌گرێت، وا پرسیارت لێده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک تۆ زۆر عه‌وداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت بیت و پرسیاری زۆرت له باره‌یه‌وه کردبێت!! پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی به‌رپا بوونی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکیش (ئه‌مه) نازانن.
تەفسیر
-ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)- ئەو سەرکەش و بێباوەڕانە لە بارەی رۆژی قیامەتەوە پرسیارت لێ دەکەن، کەی ڕوو دەدات و کەی دێت؟ - ئەی موحەممەد - بلێ: نە من و نە جگە لە منیش نازانن کەی دێت و کەیش ڕوو دەدات، بەڵکو زانینی ھاتنی ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوای گەورەیە، ئەو نەبێت ھیچ کەسێک نا‌توانیت کاتەکەی ئاشکرا بکات، ئاشکراکردنی ھاتنی نھێنیە لای خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی، ڕۆژی دوایی لەپڕ بۆتان دێت، وە پرسیارت لێ دەکەن - ئەی موحەممەد - وەک ئەوەی تۆ سوور بیت لەزانینی ھاتنی کاتەکەی و پسپۆڕ بیت تێیدا، نازانن تۆ ھیچ پرسیارێک لەبارەی ھاتنی رۆژی دوایی ناکەیت چونکە تۆ چاک پەروەردگارت دەناسیت، پێیان بڵێ - ئەی موحەممەد - تەنھا ھەر خوا خۆی دەیزانێت کەی دێت کەی ڕوو دەدات، بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستیەکان نازانن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە