سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:153

وَالَّذِينَ عَمِلُوا السَّيِّئَاتِ ثُمَّ تَابُوا مِنْ بَعْدِهَا وَآمَنُوا إِنَّ رَبَّكَ مِنْ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَحِيمٌ

ئه‌وانه‌ش که کرداره خراپه‌کانیان ئه‌نجامداوه و پاشان له دوای کرداره خراپه‌کان ته‌وبه‌یان کردو په‌شیمان بوونه‌وه و باوه‌ڕێکی دامه‌زراویان هێنا، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) له دوای ئه‌نجامدانی ئه‌وکارانه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

تەفسیر

ئەوانەیش کەکاری خراپیان کرد لەھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، وە گوناھ و تاوانیان ئەنجامدا، وە پاشان تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆ لای خوا، وە باوەڕیان پێھێنا، وە وازیان ھێنا لەو گوناھ و تاوانانەی کە کردبویان، بێگومان - ئەی پێغەمبەر - دوای ئەم تەوبە کردنە گەڕانەوە بۆ لای خوا و وازھێنان لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گەڕانەوە بۆ باوەڕ وئیمان، وە لەتاوان وگوناھەوە بۆ تاعەت وگوێرایەڵی، ئەوا بێگومان خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت بەوەی چاوپۆشیان لێدەکات وگوناھەکانیان بۆ دادەپۆشێت، وە بەڕەحم ومیھرەبانە بۆیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە