سورەت 7 · جوزء 9
سورة الأعراف · 7:152
إِنَّ الَّذِينَ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَذِلَّةٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُفْتَرِينَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که گوێره‌که‌که‌یان په‌رست، له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه خه‌شم و قینیان ده‌گاتێ و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تییش به‌شیان ده‌بێت له ژیانی دنیادا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن.
تەفسیر
بێگومان ئەوانەی کە گوێرەکەکەیان کردە خوای خۆیان وپەرستیان، دووچاری توڕەیي وخەشم وقینی پەروەردگاریان دەبنەوە، وە لەژیانی دونیاشدا ڕیسواو سەر شۆڕ دەبن، چونکە خوایان توڕە کرد وسوکایەتیان پێ‌کرد، ئیتر بەھاوشێوەی ئەم سزایە پاداشتی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە درۆیان ھەڵبەست بە ناو خوای گەورەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە