سورەت 7 · جوزء 9
سورة الأعراف · 7:146
سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَإِنْ يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَا يُؤْمِنُوا بِهَا وَإِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ
ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ناحه‌ق فیز ده‌که‌ن له زه‌ویداو خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌نوێنن (له خه‌ڵکی)، له‌مه‌ودوا ڕووی دڵیان وه‌رده‌چه‌رخێنم له تێگه‌یشتنی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانم، خۆ ئه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌ک ببینن ئه‌وه باوه‌ڕی پێناکه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێبازی به‌رژه‌وه‌ندی دنیا‌و قیامه‌ت ببینن ئه‌وه نایگرنه‌به‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێبازی ئاره‌زوو په‌رستی و گومڕایی ببینن، ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان بڕوایان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو لێیان بێ‌ئاگا بوون.
تەفسیر
ئەوانەی کە لەسەر زەوی خۆیان بەگەورە دەزانن بەسەر بەندەکانی خوادا، وە بەناھەق خۆیان بەسەر ھەقدا بەرز ڕادەگرن، لە وەرگرتن وتێگەیشتن لەو بەڵگە ونیشانانەی کە لەدەرونی خۆیان وگەردوندا ھەیە لایان دەدەم وناھێڵم لێی تێبگەن وحاڵی بن لێی، لەکاتێکدا ئەوان ئەگەر ھەر بەڵگە ونیشانەیەکیش ببینن باوەڕی پێ ناکەن، چونکە ئەوان دژی دەوەستنەوە وپشتی تێھەڵدەکەن، ئەویش لەبەر ئەوەی ھەمیشە دژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، وە ئەگەر ڕێگای ھەق وڕاستیش بەدی بکەن کە بیانگەیەنێتە ڕەزامەندی خوای گەورە ئەوا ئەوان ئەو ڕێگایە ناگرنە بەر وحەزی پێناکەن، وە ئەگەر ڕێگای خراپەکاری وگومڕایی ببینن کە سەرەنجامەکەی توڕەیی وخەشم وقینی خوایە ئەوا دەیگرنە بەر وشوێنی دەکەون، ئەوەی دووچار ئەوان بووە بەھۆی ئەوە بووە کە بەڵگە ونیشانە گەورەکانی خوا کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکانی بەدرۆیان خستوەتەوە، وە غافڵ وبێ ئاگایش بوون لێی وسەرنجیان نەدانێ.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە