سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:145

وَكَتَبْنَا لَهُ فِي الْأَلْوَاحِ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ مَوْعِظَةً وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا بِأَحْسَنِهَا ۚ سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ

له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێرو ته‌واو (بۆ هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیان)، هه‌روه‌ها ڕوون کردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو بابه‌تێک، که‌وابوو ئه‌ی موسا: به‌توندی بیانگره و په‌یڕه‌ویان بکه‌و فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌شت بده‌: که به‌جوانترین شێوه وه‌ریان بگرن و په‌یڕه‌ویان بکه‌ن، له ئاینده‌دا خانووبه‌ره و شوێنی تاوانبارو له سنوور ده‌رچوانتان نیشان ده‌ده‌م (چۆن وێرانی ده‌که‌ین).

تەفسیر

وە لەو لەوح وتەختانەی بە موساماندا حوکمی ھەموو شتێک کە بەنو ئیسرائیل پێویستیان بوو لە کارورباری دین ودونیایان بۆمان نوسی، تا ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەوانەی پەندی لێ وەردەگرن، وە شیکەرەوەی ھەموو ئەو حوکمانەیە کە پێویست بەشیکردنەوە دەکات، - ئەی موسی - ئەم تەوراتە زۆر بەھێز وتوند بگرە و فەرمان بکە بەگەلەکەت بە بەنو ئیسرائیل کە ھەرە چاکەکەیان بگرن کە پاداشتەکەی زۆر گەورەیە، وەک جێ بەجێکردنی ئەوەی فەرمانی پێکراوە بەجوانترین شێوە، لە ئارامگرتن ولێخۆش بوون، وە دڵنیاش بە پاشەڕۆژ وسەرەنجامی ئەوانەی کەسەرپێچی فەرمانەکانم دەکەن و لە گوێڕایەڵیم دەردەچن نیشان دەدەم، وە چۆن خانە ولانەیان تێک وپێک دەشکێنم و لە ناویان دەبەم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە