سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:138

وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتَوْا عَلَىٰ قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَىٰ أَصْنَامٍ لَهُمْ ۚ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ

له‌وه‌ودوا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له ده‌ریاکه په‌ڕانده‌وه‌، دوای تاوێک ڕێیان که‌وت له خه‌ڵکێک که به‌ده‌وری بته‌کانیاندا ده‌خولانه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن، (ده‌سته‌یه‌کیان) وتیان: ئه‌ی موسا خوایه‌کیش بۆ ئێمه ساز بکه وه‌کو ئه‌وانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه‌!! موسا پێی وتن: به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێکن نه‌ده‌زانن و نه‌ده‌فامن...

تەفسیر

بەنو ئیسرائیلمان لە دەریاکە پەڕاندەوە کاتێک کە موسی بەگۆچانەکەی خۆی لێیدا و بوو بەدوو لەتەوە، دواتر تێپەڕین بەلای گەل وھۆزێکدا کە بتێکیان ھەبوو جگە خوا دەیانپەرست، بەنو ئیسرائیل ووتیان بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) : ئەی موسی بتێکمان بۆ دابنێ بیپەرستین وەک چۆن ئەوان چەند بتێکیان ھەیە جگە لەخوا دەیپەرستن، موسایش پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بێگومان ئێوە گەلێکی نەزانن ونەفامن بەوەی کەواجبە خوا بەگەورە وپیرۆز ویەکتایی ڕابگرن، وە بەھیچ شێوەیەک شایستە نیە ھاوەڵی بۆ بڕیار بدەن وغەیری ئەو بپەرستن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە