سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:137

وَأَوْرَثْنَا الْقَوْمَ الَّذِينَ كَانُوا يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الْأَرْضِ وَمَغَارِبَهَا الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا ۖ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ الْحُسْنَىٰ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ بِمَا صَبَرُوا ۖ وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُ وَمَا كَانُوا يَعْرِشُونَ

ئه‌وسا ئه‌و قه‌وم و گه‌له‌ی لاواز ده‌کران و ده‌چه‌وسێنرانه‌وه له هه‌موو خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ی که فه‌ڕو به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاند بوو کرده جێنشین و به‌ڵێنی ڕاست و جوانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) جێبه‌جێ بوو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئارامیان له‌سه‌رگرت، (که‌واته ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی تۆیش ئاوا خؤگربن بێگومان هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنن)، هه‌رچیش فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی دروستیان ده‌کردو ئه‌و کۆشک و ته‌لارسازیه‌ی که ده‌یانکرد، هه‌ر هه‌موویمان کاول و وێران کرد.

تەفسیر

پاشان ئێمە ئەو بەنو ئیسرائیلەی کە فیرعەون زەلیل وسەر شۆڕی کردبوون کردمانن بە میراتگری خۆرھەڵات وخۆرئاوای زەوی، مەبەست لێی ئەوەیە کردنی بەمیراتگری ووڵاتی شام، ئەو ووڵاتەی کە خوای گەورە بەرەکەتداری کردبوو بەڕواندنی کشتوکاڵ وبەروبومەکەی بەجوانترین شێوە، جا - ئەی پێغەمبەر - ئەوسا بەڵێن وبڕیارە پیرۆزەکەی پەروەردگارت بۆ بەنو ئیسرایل کە مەبەست پێی یەعقوب وکوڕەکانی بوو بەڕاست گەڕا وبوونە پاشا وکاربەدەستی میسر، کەلە ئایەتی (وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ) (القصص: ٥) خوای گەورە جێگری کردن لەسەر زەویدا بەھۆی ئەوەی ئارامیان گرت لەسەر ئەو ئازار وناڕەحەتیانەی لەسەر دەستی فیرعەون وگەلەکەی ڕوبەڕویان بوویەوە، وە ئەوەی فیرعەون لەکێڵگە وکشتوکاڵ وباخات وکۆشک وتەلار بنیاتی نابوو ھەر ھەموویانمان تێک وپێکشکاند ولەناومان بردن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە