سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:101

تِلْكَ الْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَائِهَا ۚ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا مِنْ قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ الْكَافِرِينَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و شارو ناوچانه هه‌ندێک له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته‌کانیان بۆ ده‌گێڕینه‌وه‌، سوێند به‌خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رانیان بۆ هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها موعجیزه‌دا، ئیتر وه‌نه‌بێت ئه‌وانه باوه‌ڕیان هێنابێت به‌وه‌ی که پێشتر بڕوایان پێی نه‌بوو، ئا به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی بێ باوه‌ڕاندا.

تەفسیر

ئێمە ھەندێک بەسەرھاتی ئەو گوند وشارانەت بۆ دەگێڕینەوە کەخوای گەورە پێشووتر لەناوی بردن - وەک بەسەرھاتی گەلی نوح وھود وساڵح ولوط وشوعەیب- بەسەرتدا دەیخوێنینەوە وھەواڵی ئەوانت پێ دەگەیەنین -ئەی پێغەمبەر- لەگەڵ سەرسەختی وبەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکانیان پاشتریش خوای گەورە چۆن سزای بەسەردا باراندن ولەناوی بردن، تاوەکو ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەوانەی کە سوودی لێ دەبینن وپەند وئامۆژگاری لێ وەردەگرن، پێغەمبەرەکانیان بەڵگەی ڕوون ئاشکرایان ھێنا بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانە لەسەر ڕاستگۆیی خۆیان وپەیامەکانیان، بەڵام ئەوان کاتێک پێغەمبەرەکان ھاتن بۆ لایان باوەڕیان پێ نەکردن، خوای گەورەش پێشتر دەیزانی ئەوان باوەڕ ناھێنن وبەدرۆیان دادەنێن، ھەروەک چۆن خوای گەورە مۆری نا بەدڵی خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا، ھەر بەو شێوەیە خوای گەورە مۆریش دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی کە باوەڕ بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ناھێنن، وە ڕێنوێنیان ناکات بۆ باوەڕھێنان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە