سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:100

أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِ أَهْلِهَا أَنْ لَوْ نَشَاءُ أَصَبْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ۚ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ

ئایا ده‌ریشنه‌که‌وت بۆ ئه‌وانه‌ی دێن به‌دوای ده‌سته‌و چینه‌کانی پێش خۆیان پاش له‌ناوچوونی ئه‌وانه‌ی که تیایدا نیشته‌جێ بوون که ئه‌گه‌ر بمانویستایه‌، ئه‌وه به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه تووشمان ده‌کردن (وه‌ک چۆن خه‌ڵکانی پێش خۆیانمان له‌ناو برد)و مۆرمان ده‌نا به‌سه‌ر دڵه‌کانیاندا، جا ئه‌وان نابیستن.

تەفسیر

ئایا ڕوون نەبوویەوە بۆ ئەوانەی کەدەبنە میراتگری زەوی پاش تیاچوونی پێشینەکانیان لە گەلانی پێشوو بەھۆی گوناھ وتاوانەکانیانەوە، پاشان پەند وئامۆژگاریان وەرنەگرت لەوەی بەسەر ئەوان ھات، بەڵکو وەک ئەوان دەستیان کرد بەگوناھو تاوان، ئایا ڕوون نەبوویەوە بۆ ئەوانە ئەگەر خوای گەورە بیویستایە بەگوناھو تاوانی خۆیان دەیگرتن ھەروەک سوننەتی ئیلاھی خۆی لەپێشتر وابووە؟ ئەوانە پەند وئامۆژگاری وەرناگرن، وە بیر خستنەوە ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، بۆیە خوای گەورە مۆری ناوە بەدڵەکانیاندا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە