سورەت 67 · جوزء 29

سورة الملك · 67:30

قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْرًا فَمَنْ يَأْتِيكُمْ بِمَاءٍ مَعِينٍ

پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌تان ڕۆچوو، کێ ده‌توانێت ئاوی سازگارو ڕه‌وانتان بۆ به‌ده‌ست بهێنێت؟! (جگه له خوای میهره‌بان).

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بەو بت پەرست وموشریکانە بڵێ: لاتان چۆنە ئەگەر بینیتان کە ئاوی سەرزەویتان بەناخدا ڕۆچوو وناتوانن بگەن پێی، کێ ھەیە (جگە لە اللە -سبحانه وتعالى-) ئاوی زوڵاڵ وسازگارتان بداتێ؟ بێگومان جگە لە اللە -سبحانه وتعالى- ھیچ کەسێکی تر نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە