سورەت 67 · جوزء 29

سورة الملك · 67:29

قُلْ هُوَ الرَّحْمَٰنُ آمَنَّا بِهِ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ

هه‌روه‌ها بڵێ: ئێمه خوای میهره‌بانمان هه‌یه‌و باوه‌ڕی پته‌ومان پێیه‌تی و پشت و په‌نامان هه‌ر ئه‌وه‌، جا ئیتر ڕۆژێك دێت که به ڕوونی بۆتان ده‌رده‌که‌وێت کێ له‌گومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووه‌و سه‌ری لێ شێواوه‌.

تەفسیر

-ئەی پێغەمبەر- بەو بت پەرست وموشریکانە بڵێ: ئەوە خوای میھرەبانە کە بانگتان دەکات بۆ تەنها پەرستنی ئەو، وئێمە باوەڕمان پێی ھێناوە، پشت وپەناشمان لەھەموو کاروبارێکماندا ھەر ئەوە، جا ئیتر ڕۆژێک دێت وبۆتان دەردەکەوێت کێ لە گومڕایی ئاشکرادایە، وکێیش لەسەر ڕێگای ڕاست ودروستە؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە