سورەت 63 · جوزء 28
سورة المنافقون · 63:11
وَلَنْ يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا ۚ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ
جا ئه‌و داخوازیه به‌جێ نیه، چونکه ڕۆژی هه‌رکه‌سێك ته‌واو بوو، کاتی مه‌رگی هه‌ر که‌سێك هات، هه‌رگیز خوا دوای ناخات و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناکاته‌وه، خوایش زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تەفسیر
(ئەوە خۆزگەیەکە جێ بەجێ ناکرێت) چونکە ھەرکەس ڕۆژی تەواو بوو ھەرگیز اللە تەعالا دوای ناخات، وە خوایش زۆر بە ئاگایە بەو کار‌و کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن و هیچی لانهێنی و شاراوە نییه، وە پاداشتی چاكه و خراپەتان دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە