سورەت 63 · جوزء 28

سورة المنافقون · 63:10

وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ

له‌و ماڵ و سامان و زانستی و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێمان به‌خشیوون، ئێوه‌ش لێی ببه‌خشن و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گرن و قۆرخی مه‌که‌ن؛ پێش ئه‌وه‌ی که مردن یه‌خه به‌یه‌کێکتان بگرێت و بڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆزگه ما‌وه‌یه‌کی که‌می تر مۆڵه‌تت بدامایه تا خێرو چاکه‌م بکردایه و ماڵ و سامانم ببه‌خشیایه و بچوومایه‌ته ڕیزی چاکانه‌وه‌...

تەفسیر

دەی کەواتە ببەخشن لە پێناوی اللە دا لەوەی پێمان بەخشیون و ڕۆزیمان داون، پێش ئەوەی مردن بگات بە یەکێکتان و یەخەی بگرێت، پاشان بڵێت : ئەی پەروەردگارم خۆزگە مردنی منت بۆ ماوەیەکی نزیک دوادەخست ئەوسا ماڵم دەبەخشی و دەچوومە ڕیزی پیاوچاکانەوە، ئەوانەی كار و كردەوە چاكەكانیان ئەنجامداوه.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە