سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:9
وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَجَعَلْنَاهُ رَجُلًا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِمْ مَا يَلْبِسُونَ
خۆ ئهگهر فریشتهمان بکردایه به فرستاده، ئهوه له شێوهی پیاوێکدا دهماننارد و ههمان گومان که ئێستا ههیانه بۆیان دروست دهبوو.
تەفسیر
خۆ ئەگەر فریشتەمان بکردایە بە پێغەمبەر بۆیان، ئەوا لەسەر شێوەی پیاوێک دەمان نارد تاوەکو بیانتوانیایە گوێ لێ بگرن وشتی لێوەربگرن، چونکە نەیاندەتوانی ئەوانە بکەن ئەگەر بھاتایە فریشتەیان بۆ بڕۆشتایە لەسەر ئەو شکڵ وشێوازەی کە خوای گەورە دروستی کردبوون، وە ئەگەر ھەر لەسەر شێوەی پیاوێکیش بمان ناردایە ئەوا لێیان تێکدەچوو نەیاندەزانی کە فریشتە نێرراوەکەی خۆیانە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە