سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:8

وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ ۖ وَلَوْ أَنْزَلْنَا مَلَكًا لَقُضِيَ الْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنْظَرُونَ

هه‌روه‌ها ده‌یانوت: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ک بۆ لای (محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زییایه و به‌چاوی خۆمان بمانبینیایه‌! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هات و پاشان مۆڵه‌ت نادرێن تا ته‌وبه بکه‌ن.

تەفسیر

ئەو بێباوەڕانە ووتیان: چی دەبوو لەگەڵ ھاتنی موحەممەد خوای گەورە فریشتەیەکیشی بناردایەتە خوارەوە وقسەی لەگەڵدا بکردینایە وشاھیدی بدایە لەسەر ڕاستی پێغەمبەرەکەی، ئەوا ئەو کاتە ئێمەیش باوەڕمان دەھێنا، ئەگەر فریشتەیەک لەسەر ئەو وەسف وداخوازیەی ئەوان بھاتایە وباوەڕیان پێ نەکردایە ئەوا لەناومان دەبردن، وە مۆلەتی ئەوەمان نەدەدانێ کە تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە ئەگەر فریشتەمان بۆ بناردنایە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة الأنعام 6:8 · Tlawati