سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:74

۞ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً ۖ إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ

(به‌سه‌رهاتی سه‌ده‌کانی ڕابوردوو بێنه‌وه یادیان) کاتێک ئیبراهیم به ئازه‌ری باوکی وت: ئایا ڕاسته چه‌ند بتێک بکه‌یته خوا؟! به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له‌ناو گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی بە ئازەری باوکی کە بتپەرست وموشریک بوو: ئەی باوکە گیان ئایا تۆ ئەم بتانە دەکەیت بەخوا ولەبری ئەو دەیانپەرستیت؟ بێگومان من تۆ وھۆز وخزمەکانیشت کە بت دەپەرستن لە گومڕایەکی ڕووندا دەبینم، وە دەتانبینم کەسەرگەردان بوون ولەڕێگای ھەق وڕاستی لاتانداوە بەھۆی ئەوەی جگە لەخوا شتی تر دەپەرستن، کە زاتی ئەو پەرستراوی بەھەقە، وە جگە لەو ھەمووی پەرستراوی ناھەق وباتڵن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە