سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:73
وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۖ وَيَوْمَ يَقُولُ كُنْ فَيَكُونُ ۚ قَوْلُهُ الْحَقُّ ۚ وَلَهُ الْمُلْكُ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ ۚ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ۚ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ
هه‌ر ئه‌و زاته ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، هه‌ر ڕۆژێک هه‌ر کاتێک فه‌رمان (به نه‌مان و له‌ناوچوونی بدات) بێ دواکه‌وتن پێش دێت، فه‌رمان و گوفتاری ئه‌وزاته هه‌میشه ڕاست و به‌جێیه و ئه‌نجامدراوه، له‌و ڕۆژه‌ی فوو ده‌کرێت به (صور)دا ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ خوایه، هه‌ر ئه‌و زانای نهێنی و ئاشکرایه، هه‌ر ئه‌ویش خوایه‌کی دانا و ئاگایه (به هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی).
تەفسیر
وە ھەر ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی بەدیھێناوە، ئەو رۆژەی کە خوای گەورە بەھەر شتێک بڵێ: ببە خێرا ودەست بەجێ دەبێت، جا کاتێکیش فەرمانی کرد بە ڕۆژی دوایی ھەڵسێت وببێت دەستبەجێ دێت ودەبێت، خوایەکە ھەر فەرمان وگوفتاری ئەو ڕاست ودروستە، کە بێگومان ڕوو دەدات وھیچ مەحاڵێکیش تێدا نیە، لەڕۆژی دوایدا ھەموو موڵک دەسەڵات ھەر ھی خۆیەتی، بەتایبەتی ئەو ڕۆژەی کە فەرمان دەکات بە ئیسرافیل کە فووی دووەم بکات لە کەڕەناکەدا، گشت شتێکی نادیار ودیار دەزانێت وئاگاداریەتی، ئەو زاتە زۆر دانا وکاربەجێیە لە دروستکراوەکان وبەرێوەبردنی کارەکانیدا، وە زۆریش شارەزایە کەھیچ شتێکی لاشاراوە ونھێنی نیە، ناواخنی کارەکان لای ئەو وەک دیووی دەرەوە وڕواڵەتەکانی وان وھیچ جیاوازیەکیان نیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە