سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:59
۞ وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ ۚ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ۚ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ
کلیلی هه‌موو شاراوه‌کان و زانینی هه‌موو نهێنیه‌کان به‌ده‌ست خوایه و هه‌ر لای ئه‌وه، که‌س نایانزانێت جگه له‌و زاته هه‌رچی له‌سه‌ر وشکانیه (له گیاندارو بێ گیان و گیا‌و دار‌و زینده‌وه‌رانی ورد‌و درشت له‌سه‌ر زه‌وی و له توێی خاک‌دا) خوا پێی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی له ده‌ریاکانیشدا هه‌یه (له زینده‌وه‌ری هه‌مه‌جۆرو ماسی سه‌یرو سه‌مه‌ره) ئاگای لێیه‌تی و هیچ گه‌ڵایه‌ک ناکه‌وێته خواره‌وه خوا پێی نه‌زانێت، هه‌روه‌ها ده‌نکێک یان تۆوێک له تاریکایه‌کانی زه‌ویدا نیه، ئه‌و ده‌نکه چ شێ‌دار بێت یان وشک بێت، هیچ شتێک نیه له خوا په‌نهان بێت و له (لوح المحفوظ) دا، یاخود له دۆسیه و ده‌زگای تایبه‌تیدا تۆمار نه‌کرابێت.
تەفسیر
کلیلی گشت خەزێنەی نھێنییەکان تەنھا لای خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک غەیری ئەو نایانزانێت و ئاگاداریان نییە، وە ھەرچیش لە دروستکراوەکانە لە گیانداران و ڕووەک و بێ گیانەکانیش ئەوەی لە وشکانی و دەریاکاندا ھەیە ئەو ئاگاداریانە و پێیان دەزانێت، وە ھیچ گەڵایەکیش بەبێ ئاگاداری ئەو ناکەوێتە خوارەوە، وە ھەر دانەویڵە و تۆوێکیش ھەیە لە زەویدا بێت ھەرچی تەڕ و وشکیشە، گشتی ئەوانەی کە باسکران ھەر ھەمووی لە پەڕاو و پەرتووکە ئاشکراکەی (لوح المحفوظ) دا جێگیر کراوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە