سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:58
قُلْ لَوْ أَنَّ عِنْدِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ لَقُضِيَ الْأَمْرُ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ۗ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِالظَّالِمِينَ
پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه په‌له‌تانه له پێشهاتنی (سزای خوایی) لای من بوایه و به‌ده‌ست من بوایه، ئه‌و کاته هه‌موو شت له نێوانماندا کۆتایی ده‌هات (ئێوه له‌ناو ده‌چوون)، خوایش هه‌میشه زانایه به سته‌مکاران.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر بەوانە بڵێ: ئەگەر ئەوەی ئێوە پەلە دەکەن لەھاتنی لە دابەزینی سزا بۆتان بەدەست من بوایە ئەوا بۆم دادەبەزاندن، ئیتر ئەو کاتە کاری من وئێوە یەکلایی دەبوویەەوە، وە خوای گەورەش لەھەموو کەس زانا وشارەزاترە بە ستەمکاران، کە چەندێک مۆڵەتیان دەدات وە کەیش تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە