سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:48

وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ ۖ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان نه‌بێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نه‌بێت (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئه‌وه نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره‌، نه غه‌مبار ده‌بن.

تەفسیر

ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردوە بۆ ئەوە نەبێت کە موژدە بدەن بە باوەڕداران وئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەون موژدەیان بدەنێ بەناز ونیعمەتی ھەمیشەیی بەھەشت کە نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، وەبێباوەڕان وتاوانبارانیش بترسێنن بەسزای سەختی دۆزەخ، ھەرکەسێک باوەڕ بھێنێت بە پێغەمبەران، وکاروکردەوەی باش بکات، ئیتر نە لەھیچ شتێک ترسیان دەبێت بۆ پاشەڕۆژیان، وەنە خەفەتباریش دەبن بۆ ئەوەی لەدونیا لەدەستیان داوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە