سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:47
قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الظَّالِمُونَ
پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا کت‌وپڕ بێ پێشه‌کی یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، یان به ئاشکرا نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وت و به‌ره‌و ڕووتان هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌ی سته‌مکاران نیه که تیاده‌چن؟
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر کت‌وپڕ سزای خواتان بۆ ھات بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن، یان بەئاشکرا بۆتان ھات وبەچاوی خۆتان بینیتان، جگە لەستەمکاران دەبێت کێ لەناو بەرێت، ئەو ستەمکارانەی کە باوەڕیان نەبوو بەخوا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی وباوەڕیان پێیان نەکرد.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە