سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:22

وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ

له ڕۆژێکدا که هه‌موو (خوانه‌ناس و) هاوه‌ڵگه‌ران کۆ ده‌که‌ینه‌وه به‌گشتی و پاشان ده‌ڵێین به‌وانه‌ی که هاوبه‌شیان داناوه بۆ خوا: کوان و له کوێن ئه‌و شتانه‌ی ده‌تانپه‌رستن و ده‌تانوت هاوتای خوان به‌خه‌یاڵی خۆتان؟!

تەفسیر

ڕۆژی دوایی وەبیرخۆت بھێنەرەوە کەھەموویان کۆدەکەینەوە وھیچ کەسێکیان بەجێ ناهێڵین، پاشان بەوانە دەڵێین کە لەگەڵ خوادا کەسانی تریشیان پەرستووە بە سەرزەنشت کردنەوە پێیان دەڵێین: کوان ئەوانەی بەدرۆ ودەلەسە کردبوتانن بەھاوەڵی خوا وھاوارتان تێ دەکردن وھاناتان بۆ دەبردن، دەی ئێستا لەکوێن بۆ نایانھێنن بێن بەھاناتانەوە؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە