سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:21
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ۗ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ
جا کێ هه‌یه له‌وه سته‌مکارتر بێت، که شتی نادروست و درۆ، بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟ یان ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا به‌درۆ ده‌زانێت؟! چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مکارانه سه‌رفراز نابن.
تەفسیر
هیچ کەسێک وەک ئەو کەسە زوڵم وستەمەکەی گەورە نیە کە ھاوەڵ وشەریکی بۆ خوا بڕیار داوە، لەگەڵ خوادا شتی تریش دەپەرستێت، یان بێباوەڕە بەو ئایەت ونیشانە وبەڵگانەی کە نادرویەتیە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، بێگومان ئەو ستەمکارانەی کە ھاوەڵیان بۆ خوا دانا وئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی ئەویان بەدرۆزانی ھەرگیز سەرفراز نابن ئەگەر تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە بۆلای خوا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە