سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:15

قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ

(هه‌روه‌ها ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: به‌ڕاستی من زۆر له سزای ڕۆژێکی گه‌وره ده‌ترسم که سزای ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌گه‌ر یاخی بم له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بڵێ: بەراستی من زۆر دەترسم ئەگەر سەرپێچی خوا بکەم بەئەنجامدانی ئەوەی خوا حەرام وقەدەغەی کردووە لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وتاوانی تریش، یان واز بھێنم لەو شتانەی کە خوا فەرمانی کردووە بە کردنیان لەباوەڕھێنان وتاعەت وگوێڕایەڵەکانی تریش، دەترسم لەسەر ئەوانە خوا سزام بدات بەسزادانێکی زۆر گەورە لەڕۆژی دواییدا ئەگەر ئەنجامیان بدەم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە