سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:14

قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّا فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ ۗ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ

هه‌روها پێیان بڵێ: ئایا (به‌عه‌قڵ و ژیریی ئێوه ڕه‌وایه‌) که جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه پشت و په‌نای خۆم؟ که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و هه‌ر ئه‌ویش ڕۆزی به‌خشه و بێ نیازه له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌ک، دووباره بڵێ: من به‌ڕاستی فه‌رمانم پێدراوه یه‌که‌م که‌س بم که ته‌سلیمی ئه‌و زاته ببم و موسوڵمان بم و (من پێت ڕاده‌گه‌یه‌نم) که‌: هه‌رگیز نه‌که‌یت له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران بیت.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بەبت پەرست وموشریکەکان بڵێ، ئەوانەی کە لەگەڵ خوادا بت وشتی تر دەپەرستن، ئایا بەعەقڵ وژیری ئێوە ڕەوایە کە جگە لەخوای گەورە کەسێکی تر بکەمە پشت وپەنا وسەرخەری خۆم؟ کە ئەو ئاسمانەکان وزەوی بەشێوەیەک دروستکردووە کە ھاوتا وھاوشێوەیان لەپێشووتر نەبووە، ھەر ئەویشە کە ڕۆزی دەری بەندەکانیەتی بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت، وە ھیچ کەس لەبەندەکانی ناتوانێت ڕزق وڕۆزی کەس بدات، وە ئەو بێنیازە لەبەندەکانی وپێویستی بەکەسیان نیە، بەڵکو ئەوە بەندەکانینی پێویستیان بەو ھەیە لەھەموو کاتێکدا، ئەی پێغەمبەر بڵێ: پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم کە من یەکەم کەس بم کە گوێڕایەڵ وفەرمان بەرداری ئەوبم لەم ئوممەتەدا، وە ڕێگریشی لێکردووم کە لەوانەبم کە لەگەڵیدا ھاوەڵ وشەریکی بۆ دادەنێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە