سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:125
فَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ ۖ وَمَنْ يُرِدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ
جا ئه‌و که‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌و که‌سه‌ش خوا بیه‌وێت گومڕای بکات، ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ر بوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا گومڕایی و پیسی هاوه‌ڵگه‌ری له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت که باوه‌ڕ ناهێنن.
تەفسیر
جا خوای گەورە ھەرکەسێکی بوێت سەرکەوتووی بکات و تەوفیقی بدات بۆ سەر ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنی بۆ بوێت، ئەوا دڵ و سینگی فراوان دەکات و ئامادەی دەکات بۆ وەرگرتنی ئیسلام، وە ھەرکەسێکیشی بوێت کە سوک و ڕیسوای بکات و سەرکەوتووی نەکات و تەوفیقی نەدات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەوا دڵ و سنگی تەواو تەنگ و تەسک دەکات لە وەرگرتن و رازی بوون بەھەق، بەشێوەیەک ڕێگری دەکات لە چوونە ناوەوەی ھەق و ڕاستی بۆ ناو دڵی، وەک چۆن ناتوانێت خۆی بۆ خۆی بەرز بێتەوە بۆ ئاسمان، جا ھەروەک چۆن حاڵی کەسانی گومڕا و سەرلێشێواو بەم حاڵی دڵ و سنگ تەنگیە دەبێت ئاواش سزای سەخت دەدات بەسەر ئەو كەسانەی باوەڕدار نین.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە