سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:124
وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ ۘ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ ۗ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِنْدَ اللَّهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ
(بێ باوه‌ڕان) کاتێک ئایه‌تێکی قورئانیان بۆ بێت ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه به ئێمه نه‌به‌خشرێت، خوا زانایه به‌و شوێن و دڵ و ده‌روونه‌ی که شایسته‌یه په‌یامی خۆی تێدا دابنێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ئه‌وانه‌ی که تاوانیان کردووه له‌لایه‌ن خواوه سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی ئه‌و پیلان و ته‌ڵه‌که‌یه‌دا که ده‌یانگێڕا.
تەفسیر
ئەگەر بەڵگە و نیشانەیەك كە خوای گەورە دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەكەی بۆ گەورە پیاوانی موشریک و بتەپەرستەکان بێت، ئەوا دەڵێن : باوەڕ ناھێنین تاوەکو ئەوەی خوای گەورە ناردویەتی بۆ پێغەمبەران لە پەیام و پێغەمبەرایەتی نەیدا بە ئێمەیش، خوای گەورەش وەڵامی دانەوە بەوەی کە ئەو زاناتر و شارەزاترە بەو کەسەی کە شایستەی پەیام و پێغەمبەرایەتیە و ئەو کارە قورس و گرانەی پێ ھەڵدەسورێت و دەیکات بە پێغەمبەر و ھەڵبژاردەی خۆی، دڵنیا بن ئەو لەخوا یاخی و لەسنوور دەرچوانە سووکی و سەرشۆڕیان لە لایەن خواوە تووش دەبێت لەبەر خۆگەورە زانینیان بەسەر حەقدا و وەرنەگرتنی و سزایەكی توندیان تووش دەبێت بەھۆی فڕوفێڵەكەیانەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە