سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:122
أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مردوو بوو (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیه‌وه)، ئینجا (به‌هۆی ئیمانه‌وه) زیندوومان کرده‌وه و نوورو ڕوناکیه‌کمان بۆ ساز کرد له ژیانیدا (که قورئانه) له‌ناو خه‌ڵکیدا پێی ده‌ڕوات و هه‌ڵس و که‌وتی پێده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک و ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک، ئایا ئه‌و که‌سه) وه‌کو ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکیه‌کاندا گیری خواردوه و لێی ده‌رناچێت، هه‌روه‌ها ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌بینرێت ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه.
تەفسیر
ئایا ئەو کەسەی کە پێش ھیدایەتی خوای گەورە بۆی کە وەک مردوو وابوو - لەو کوفر و بێباوەڕی و نەفامی و سەرپێچیەی لە سەری بوو- دواتر زیندوومان کردەوە بە ھیدایەتدانی بۆ ئیمان و زانست و گوێڕایەڵی خوای گەورە- ئایا یەکسانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە لە تاریکی بێباوەڕی و نەفامی و سەرپێچی خوای گەورەدایە و ناتوانێت لێی دەربچێت، ئەو کەسە ڕێگای لێ تێکچووە و دەرگاکانی لێ تاریک بووە؟ ھەروەک چۆن شیرک و بتپەرستی و خواردنی مردارەوە بوو و دەمەقاڵێی بەناھەق ڕازێنراوەتەوە بۆ بتپەرست وموشریکەکان، ھەر بەو شێوەیە گوناھو تاوان ڕازێنراوەتەوە بۆ بێباوەڕان، تاوەکو خوای گەورە لە رۆژی دواییدا سزای ئەو کارانەیان بدات بەسزایەكی سەختی بەئێش وئازار.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە