سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:121
وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ ۗ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰ أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ
له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.
تەفسیر
ئەی موسڵمانان ئەو گیاندارانەی کە ناوی خوایان لەسەر نەھێنراوە لەکاتی سەربڕیندا لێیان مەخۆن، جا ئەگەر ناوی غەیری خوای لەسەر ھێنرا بێت یان نەیشھێنرابێت، (واتە:پێویست دەکات ئاژەڵ وگیاندار لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر بھێنرێت)، وە بزانن خواردنی گۆشتی ئەوانە دەرچوونە لە گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بۆ سەرپێچیكردنی ، وە بێگومان شەیتانەکانیش وەسوەسە دروست دەکەن بۆ دۆست و پشتیوانەکانیان تاوەکو دەمەقاڵێت لەگەڵدا بکەن لەسەر خواردنی گۆشتی مردارەوە بوو، جا ئەی موسڵمانان ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵیان بکەن لەو گومانانە - حەڵاڵكردنی گۆشتی مردارەوە بوو - ئەوا ئێوە و ئەوان وەک یەکتان لێدێت لە ھاوەڵ بڕیارداندا بۆ خوای گەورە، واتا: ئێوەش دەبنە موشریک وبتپەرست.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە