سورەت 59 · جوزء 28

سورة الحشر · 59:6

وَمَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِ مِنْهُمْ فَمَا أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍ وَلَا رِكَابٍ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُ عَلَىٰ مَنْ يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌، خوا له جووله‌که‌ی سه‌ندووه و به‌خشیوویه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئێوه هیچ خۆتان ماندوو نه‌کردبوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی، نه به‌سواری ئه‌سپ بۆی چووبوون نه به سواری وشتر، به‌ڵکو ئه‌وه خوایه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر هه‌ر ده‌سته و تاقمێکدا که بیه‌وێت، خوایش ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

تەفسیر

ئەوەی پەروەردگار لە سەروەت و سامانی جولەکەکانی (بەنی نەضیر) ی سەندەوە و گێڕایەوە بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ، ئێوە بۆ بەدەست ھێنانی ھیچ ماندوو نەبوون ئەسپ و وشترتان بۆ تاونەدابوو ، (لەبەر ئەوە پەروەردگار ماڵ و سامانی ئەو جولەکانەی تایبەت کرد بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ، بەڵام اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی زاڵ و سەرکەوتوو دەکات بەسەر ھەر کەسێکدا کە بیەوێت، الله تەعالا پێغەمبەرەكەی زاڵ كرد بەسەر بەنی نەضیردا و شار و وڵاتی ڕزگاركردن بەبێ جەنگ و كوشتار، بێگومان اللە تەعالا بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە هیچ شتێكی لێ دەسەوسان نابێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە