سورەت 59 · جوزء 28
سورة الحشر · 59:5
مَا قَطَعْتُمْ مِنْ لِينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَائِمَةً عَلَىٰ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ اللَّهِ وَلِيُخْزِيَ الْفَاسِقِينَ
هه‌ر دره‌ختێکی ته‌ڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و له‌سه‌ر بنجی خۆی ما بێت (له خه‌یبه‌ردا)، به‌فه‌رمانی خوا بووه و ویستی ئه‌وی له‌سه‌ره، تا تاوانباران و له سنوور ده‌رچووه‌کان سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت بکات.
تەفسیر
- ئەی گرۆهی باوەڕداران- ئەوەی بڕیتان لە دار خورماکانیان بۆ ئەوەی دوژمنانی الله تەعالا لە هۆزی بەنی نەضیر تووڕە بكەن، یان لێی گەڕان و نەتان بڕین و لەسەر ڕەگ و قەدەكانی خۆیان وازتان لێ هێنان بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن، ھەمووی بە ئیزن و فەرمانی اللە تەعالا بوو، نەك بۆ بڵاوكردنەوەی خراپەكاری لەسەر زەوی وەك ئەوان وایانزانی، وە بۆ ڕیسوا کردنی لە خوا یاخییان و لە سنوور دەرچوان بوو، لەو جولەكانەی پەیمانەكەیان شكاند، وە ڕێگای غەدر و خیانەتیان هەڵبژارد نەك ڕێگای وەفاكردن بەپەیمانەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە