سورەت 59 · جوزء 28

سورة الحشر · 59:16

كَمَثَلِ الشَّيْطَانِ إِذْ قَالَ لِلْإِنْسَانِ اكْفُرْ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ

(نێوانی دووڕووه‌کان له گه‌ڵ جووه‌کان) وه‌ك شه‌یتان وایه که هانی ئاده‌میزاد ده‌دات له ڕێی خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌وه‌؛ پێی ده‌ڵێت: وه‌ره کافربه (به جوانکردنی هه‌موو جۆره تاوانێک که خوا پێی ناخۆشه‌)، جا کاتێك که کافر بوو (واته ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام دا که شه‌یتان پێی ڕازیه‌) پێی ده‌ڵێت: به‌ڕاستی من به‌ریم له تۆ من له په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم!!.

تەفسیر

(نموونەی ئەم دووڕووانە کە ئەنجامیان دا لەگەڵ جولەکەکانی (بەنی نەضیر) دا، وەک نموونەی شەیتان وایە کاتێک ھانی مرۆڤــ، دەدات و پێی دەڵێت : کافر ببە، (ئەویش بەوەی گوناھـ وتاوان و کوفری لا جوان دەکات و بۆی دەڕازێنێتەوە) جا کاتێکیش کە کافر بوو، شەیتان بەو کەسە دەڵێت: بەڕاستی من لە تۆ بەریم و من لە اللە تەعالا پەروەردگاری جیھان دەترسم (ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە شەیتانی نەفرین لێکراو ھەمیشە وبەشێوزای جۆراو جۆر خەریکی لەخشتە بردن وپیلان گێڕانە لە مرۆڤەکان، پاشانیش بۆ ئەوەی داخ وحەسرەتیان بداتێ دەڵێت: من لە ئێوە بەریم ومن لەاللە تەعالا دەترسم).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە