سورەت 59 · جوزء 28
سورة الحشر · 59:15
كَمَثَلِ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ قَرِيبًا ۖ ذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
نموونهیان وهك نموونهی بێباواڕانی ئهم نزیکانه وایه (که له جهنگی بهدردا) بهئهنجامی کارو کردهوهی خۆیان گهیشتن، له قیامهتیشدا سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئامادهیه.
تەفسیر
حاڵی ئەمانیش لە بێباوەریاندا و ئەوەی بەسەریاندا هات لە سزا و عەزاب وەک حاڵی پیشینەکانی خۆیان وایە لە موشریكەكانی مەككە (کە لەجەنگی بەدردا چیان بەسەر ھات، کەشەش مانگ پێش ئەم ڕووداوەی ئەمان بوو) کە بە ئەنجام و کار و کردەوە و تۆڵەی خۆیان گەشتن، ئەوەی كوژرا كوژرا و ئەوەی بە دیل گیرا بە دیل گیرا لە رۆژی بەدردا ، وە لە پاشەڕۆژیشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە