سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:7

آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَأَنْفِقُوا مِمَّا جَعَلَكُمْ مُسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ۖ فَالَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَأَنْفَقُوا لَهُمْ أَجْرٌ كَبِيرٌ

خه‌ڵکینه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌و ماڵ و سامانه‌ی که‌خستویه‌تیه ژێر ده‌ستان و جێنشینن تیایدا، ببه‌خشن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه له‌ئێوه و ماڵ و سامان ده‌به‌خشن پاداشتی گه‌وره‌چاوه‌ڕێیانه‌

تەفسیر

ئیمان و باوەڕ بە پەروەردگاری مەزن و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) بھێنن، ھەروەھا لەو ماڵ و سامانەیش ببەخشن کە بە ئەمانەت لەلای ئێوە دایناوە، دەی ئێوەش بەو شێوەیە خەرجی بکەن کە خۆی لەشەریعەتدا فەرمانى پێکردووە، بێگومان ئەوانەی کە ئیمانیان ھێناوە و ماڵ و سامانیان دەبەخشن لەڕێبازی خواى گەورە، پاداشتی زۆر گەورە و بێ سنور چاوەڕێیانە، کە بەھەشتە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە